بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ناوی 20 زیندانیی زیندووی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە ئازادبکرێن.
لای خۆیشییەوە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و دیلەکان بە سێ قۆناغ ئەنجامدەدرێت و تاوەکو ئێستا حەوت بارمتەی ئیسرائیلییان رادەستکراوەتەوە.