وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئاگادارییەکی لەبارەی سازدانەوەی تۆڕی کارەبای سلێمانی بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پرۆژەی رووناکی، سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چالاکییە لە رۆژی یەکشەممە 12ـی 10 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت لە کاتەکانی نێوانی کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو 5ـی ئێوارە و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغا، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).
دەشڵێت، سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین بۆ پشوودرێژییان لە ماوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدان بۆ وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ؛ وەزارەتی کارەبا لەنزیکەوە لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەریی دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان و پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی ئاسایی.