توێژەران هۆشداریی دەدەن کە هەندێک لە مۆدێلەکانی زیرەکیی دەستکرد، وەک ChatGPT و جێمینای، دەکرێت قۆرخبکرێن و ژەهراویبکرێن، تاوەکو بە ئاڕاستەیەکی هەڵەمان ببەن.
توێژەرانی سەنتەری زیرەکیی دەستکرد لە پەیمانگای ئالان تورنینگی بەریتانی، ئەوەیان دەرخستووە کە مۆدێلە جیاوازەکانی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت بە ئاسانی قۆرخبکرێن، ئەمەش لەپێناو راهێنانیان بە پێدان و خستنەڕووی زانیاریی هەڵە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە لەلایەن توێژەرانەوە 250 بەڵگەنامەی هەڵە دران بەو مۆدێلانە و راهێنانیان پێکرا، دواتر مۆدێلەکان نووسراوی تێکەڵ و ئاڵۆزیان بەرهەمدەهێنا کە شیاوی ئەوە نەبوو لێیان تێبگەین، ئەمەش توێژەرانی نیگەرانکرد.
توێژەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، هەموو مۆدێلە جیاوازەکانی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت نووسراوی هەڵەیان پێبدرێت و بەمەش رەفتاری هەڵە ئەنجامبدەن، بۆ ئەنجامدانی ئەمەش، ئەوانەی ئەو کارە دەکەن پێویستیان بە 250 وتاری هەڵەی ویکیپێدیایە، تاوەکو ChatGPT یان هەر مۆدێلێکی دیکە بخەڵەتێنن.