ئێران و پاکستان رێککەوتنەوە و باڵیۆزەکانیان دەچنەوە سەر کار

دوای دروستبوونی گرژیی لە پەیوەندییەکان لە هەفتەی رابردوودا لە نێوان ئێران و پاکستان و ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێک بەرەو وڵاتانی یەکدی، هەردوو وڵات رێککەوتن پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی پاکستان پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا، تێیدا گفتوگۆی ئەوەیان کردووە رۆژی هەینی باڵیۆزانی وڵاتەکانیان لای یەکتر دەستبەکار ببنەوە.

هاوکات، لەسەر بانگهێشتی جەلیل عەباس جیلانی وەزیری دەرەوەی پاکستان، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ٢٩ی ئەم مانگە سەردانێک بۆ پاکستان ئەنجام دەدات.

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی کۆمارییەکان لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کشایەوە

بابەتی دواتر

لە شاری هەولێر گەنجێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share