پێنج کەس بەهۆى پێکدادانى دوو هێلیکۆپتەر و تێکشکانیان لە فینلەندا گیانیان لەدەستدا، وەک ئەوەى پۆلیسى وڵاتەکە بڵاویکردەوە.
یوهانس سیریلا، پشکنەرى گشتى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوەکە رۆژى شەممە لە نزیک فڕۆکەخانەى ئۆرا بووە.
وەک ئەوەى بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان سێ کەس و ئەوى دیکە دوو کەسى گواستوەتەوە، لە تالین-ى ئیستونیا هەڵفڕیون و لە رێگادابوون بۆ شارى بیکایرفى کە دەکەوێتە چەند کیلۆمەترێک لە دووریی شوێنى رووداوەکە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، پێنج قوربانییەکە سەرمایەدار و خاوەنکارن.
رووداوەکە لە نزیک هێلسنکى-ى پایتەخت بووە، تائێستا دەسەڵاتداران هۆکارى روودانیان ئاشکرانەکردووە.