دەستەی کەشناسی: یەکشەممە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەگاتە هەرێم

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەگاتە هەرێم و تا شەوی دووشەممە بەردەوامدەبێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، “لە رۆژی یەکشەممەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەکانی باکووری عێراق دەکات و تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەردوامدەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بارانبارینەکە بە شێوەی پچڕ پچڕ و بە بڕی جیاواز دەبارێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابه‌شكردنى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ى به‌غداد ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێكى دیكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینه‌كه‌ى ‏به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه‌.‏ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
Total
0
Share