کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دیمەشق و ئەمریکا دەستیپێکرد.
وەفدێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە مەزڵوم عەبدی سەرۆکایەتیی دەکات، گەیشتە دیمەشق.
ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد کە تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەن، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت.
وەفدەکەی هەسەدە کە مەزڵوم عەبدی سەرۆکایەتیی دەکات هەریەک لە روهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەندامن تیایدا.