تاران بۆ دیپلۆماتکاران: واز لە پیتاندنى یۆرانیۆم ناهێنین

رۆژنامەیەک لە زارى دیپلۆماتکارانەوە رایدەگەیەنێت، تاران پێى راگەیاندوون کە کۆتایى بە پیتاندنى یۆرانیۆم ناهێنێت.

رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زارى بەرپرسانەوە رایگەیاند، تاران لە وتوێژەکانى هەفتەى رابردوو بە دیپلۆماتکارانى وتووە کە کۆتایى بە پیتاندنى یۆرانیۆم ناهێنێت.

داواى وازهێنان لە پیتاندنى یۆرانیۆم و ترس لە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە ئەو دوانەیەن کە بەردەوام لە پرسى ئەتۆمى ئەو وڵاتە لەلایەن ئیسرائیل، ئەمریکا و وڵاتانى جیهانەوە رووبەڕووى تاران دەکرێت.

وڵاتەکەش دووپاتیدەکاتەوە کە هەوڵەکانى لەو بوارەدا ئاشتیخوازانەیە و نایەوێت چەکى ئەتۆم بەدەستبهێنێت.

لە ئێستاشدا دواى ئەو شەڕەى لە هەینى پێشووترەوە دەستیپێکردووە، پرسى یۆرانیۆم بابەتى گەرمى نێوان هەردوولایە، بەهۆیەوە هەریەک لە ئیسرائیل و ئەمریکا ئەگەرى هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکە بەدوورنازانن.

لەو چوارچێوەیەدا لە نوێترین پەیامیدا رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر ماددەی ئەتۆمی تێدایە و هەر هێرشکردنە سەری مەترسیی گەورە دروستدەکات.

ئاشکراشیکرد، کۆگای یۆرانیۆمی ئێران تا ئەم کاتە پارێزراوە و گەرەنتیکراوە، بەڵام بە گشتیی هێرشەکان زیانیان بە ئاسایش و سەلامەتیی وێستگە ئەتۆمییەکان گەیاندووە.

جەختیشیکردەوە، هەتا ئێستا هیچ تیشکێکی مەترسیدار لە هەوادا بوونی نییە کە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی دروستبکات و لە چاودێرییکردنی دۆخەکەش بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئێران دەڵێت چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە، بۆ ڕێگرییکردن لەو هەڕەشانەی ڕوبەڕوی ئێران…
زیاتر ببینە

تەندروستیی لوبنان: عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی پێشکەشی لوبنان دەکەن

تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە هاوکاریی مرۆیی و تەندروستی پێشکەشی لوبنان دەکەن”. ئەدا سەنان،…
Total
0
Share