چین هەڕەشە لە تایوان دەكات: سەربەخۆیی واتە جەنگ

لە بەرانبەر هەوڵەكانی تایوان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە چین، پەكین هەڕەشەدەكات و دەڵێت، “ئەو هەوڵ و هەنگاوە واتە هەڵگیرساندنی جەنگ.”

پیرۆزبایی حكومەتی تایوان لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و پێشوازیكردنی لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا، لە بەرانبەریشدا جەختكردنەوەی ئەمریكا لەوەی بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی توانا سەربازییەکانی تایوان و یارمەتیدانی ئەو وڵاتە، پرسی هەوڵە سەربەخۆییخوازەكانی تایوان لە چین-یان هێناوەتەوە بەر باس.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، چین جارێكی تر دەستیكردەوە بە چالاکیی سەربازی و ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری تایوان و هۆشداری دەدات بەو وڵاتە كە بیر لە جیابوونەوە نەكاتەوە.

وەزارەتی بەرگریی چین ڕایگەیاندووە، “ئێمە بە جدییەتێكی زۆرەوە بەو هێزە سەربەخۆییخوازانەی تایوان دەڵێین، ئەوانەی یاری لەگەڵ ئاگردا دەکەن خۆیان دەسووتێن، سەربەخۆیی تایوان واتە هەڵگیرساندنی جەنگ”.

تایوان خاوەنی حكومەتێكی سەربەخۆیە، بەڵام چین وەك بەشێك لە خۆی لێی دەڕوانێت و ناوبەناو ویستی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی تایوان ئاشكرادەكات.

بابەتی پێشتر

"حزبوڵای عێراقی موشەكی دوورمەودای لە ئێران وەرگرتووە"

بابەتی دواتر

"چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران کاری لەپێشینەی بایدن دەبێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share