سەرچاوەیەکی باڵا: پارەی سێ مانگی داهاتووی داهاتی نانەوتیی ئیدارەی سلێمانی ئامادەیە

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدارەی سلێمانی 48 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی هەشت و دوو مانگی ئاییندەشی ئامادەکردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا رایگەیاند، “سلێمانی پێش هەموو پارێزگاکانی دیکەی کوردستان پارەی داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، چاوەڕێی ئاماژەیەکە لە حکومەتی هەرێمەوە تاوەکو 48 ملیار دیناری مانگی هەشت بنێرێت”.

وتیشی، “سلێمانی بەتەواوی ئامادەیە بۆ رادەستکردنی داهاتەکانی، سیاسەتی ئابوریی شارەکە بەشێوەیەکە ئەگەر داوای داهاتی نانەوتی سێ مانگی داهاتووش بکرێت ئامادەن رادەستیبکەن”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەگەر پێویستبکات سلێمانی ئامادەیە سەرجەم داهاتی نانەوتی دابینبکات و رەوانەی بەغدادی بکات، تاوەکو چیتر مووچەخۆران مووچەکانیان دوانەکەوێت و نەفەوتێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
Total
0
Share