گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

هاوینەهەواری دوكان فۆتۆ: گەشتوگوزاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، بۆ چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان (لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون) بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلان و ئەرکەکانیان بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و پاراستنی سەلامەتی و مافی گەشتیاران.

​دەشڵێت، لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتیمان، لە ڕۆژێک پێش جەژنەوە تا چوارەم ڕۆژی جەژن، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی 100 شوێنی گەشتیارییان کردووە، بە هاوکاری لەگەڵ لیژنەی ئابوریی قائیمقامیەتی قەزای دووکان، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە گەشتیارییەکان، 40 شوێن سزای ماددی دراون.

​​باس لەوەشدەکات، لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا بەپێی ئاماری ناڕەسمیی بەڕێوەبەرایەتیمان، زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار و سەردانکار ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری قەزای دووکان کردووە.

​​

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەرگا لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی هەموو کێشەکان دەکاتەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی…
Total
0
Share