سیراج بارزانی: دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە

سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە دەڵێت، حکومەت هەوڵدەدات دەرگای دامەزراندن بكرێتەوە و ساڵانە بەشێك لە دەرچووان دابمەزرێندرێن.

سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێداچوونەوە بە میلاک و ڕاژەی فەرمانبەراندا دەكرێت و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە و وتی، “دووبارە دابەشكردنەوە بۆ ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆڕی دەكەین، ئەویش بە ڕاوێژ لەگەڵ فەرمانبەران، لە هەموو دامودەزگاكان و سێكتەرەكان ژمارەی فیعلیی فەرمانبەران دەستنیشاندەكەین، بەڵام فەرمانبەران دڵنیادەكەینەوە كە گواستنەوەیان بە ڕاوێژ دەبێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە جەختیكردەوە كە “كابینەی نۆیەم زۆر گرنگیی بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهات داوە، بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە دەرگای دامەزراندن بكاتەوە و ساڵانە ئەگەر ژمارەیەكی ڕەمزییش بێت، بەشێك لە دەرچووان دابمەزرێنێت، بە جۆرێك بارقورسیی لەسەر حكومەت دروستنەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازییان لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share