کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

سەرۆکایەتیی هەرێم و یونامی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن بە سەرۆکایەتیی هەرێمی راگەیاندووە بەپێی ئەو لیستەی ئامادەیان کردووە، ناتواندرێت مانگی پێنج هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە”.

پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستبووەڕوو، چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن و دوای ئەو بڕیارە دەتواندرێت دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share