کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوایین مۆڵەت بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدات بۆ بەستنی کۆنگرە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆتا مۆڵەتی بۆ بەستنی کۆنگرە داوەتە بزووتنەوەی گۆڕان، ئەگەر پابەندنەبێت پێوەی حزبەکە بە هەڵوەشاوە هەژماردەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر تا 26 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ حزبەکە کۆنفرانس نەکات، مۆڵەتی کارکردنی لێوەردەگیرێتەوە.