خۆڵبارین لە سلێمانی 12 کەسی گەیاندە نەخۆشخانە

گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی – ئەرشیڤ

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە 12 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر تا بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 12 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی رێککارە تەندروستییەکان بەشێک لەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیان باش بووەتەوە چوونەتەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاڤا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە،…
Total
0
Share