نەرمین مەعروف: لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستبکات، تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت بکەین.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا چاوەڕوانی ئەوە دەکەین هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت، داهاتی نانەوتی رادەستبکات و هەناردەی نەوت بەردەوامێت، تا لە ماوەیەکی نزیکدا داوای مووچەی مانگی هەشت بکەین.

وتیشی، لەبەرئەوەی هەرێم بەشدارە لە داهاتی نەوت لە بودجەی فیدراڵی، مافی خۆیەتی جگە لە مووچە، داوای شایستە داراییەکانی دیکەی وەک بودجەی وەبەرهێنان و بەگەڕخستن و ئەوانەی دیکە، بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی…
Total
0
Share