د. یاد نەقشبەندی: چەندین نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە هاتوونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، چەندین نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە لە وڵاتانی هیندستان و ئەڵمانیاوە رەوانەی نەخۆشخانەی هیوا كراونەتەوە.

راشیگەیاند، توانیوومانە لە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجەدا لە ئاستی ستانداردی جیهانیدا بین، دوێنێ نەخۆشێك لە هیندستانەوە نێردراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە كاتێكدا كە نەخۆشی پارێزگاكانی خوارووی عێراق بووە.

ئاشكراشیكرد، لە چاكبوونەوەی نەخۆشیشدا لە ئاست ستانداردە جیهانییەكانداین و سەرباری چەندین گرفت، بڕی پێویستیش دەرمانمان بۆ نەخۆشەكان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share