بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان شنیادۆف، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پێویستیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دۆستانە و ھاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک لە سەرجەم بوارەکان، بەتایبەت لە رووی وەبەرهێنان و ئابورییەوە جەختی لەسەرکرایەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق بە گرنگییەوە باسیان لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و بە دەرفەتێکی باش زانرا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و باشترکردنی ژیانی خەڵک.