لوقمان وەردی: سیاسەتی ئێستای یەکێتی بۆ خەڵکی کوردستان روون و رەوانە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، سیاسەتی حیزبەکە لە ئێستادا بۆ خەڵكی کوردستان روون و رەوانە.

لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لە ئێستادا یەکێتی خاوەنی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو و بەهێزە و هیچ جیاوازی و تێڕوانینێکی جیاواز سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، دیاریکردنی پۆست و دابەشکردنی دەسەڵات بوونی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاستی یەکێتی لە ئێستادا روون و رەوانە بۆ خەڵکی کوردستان، پێمان وایە لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان قووڵایی ستراتیژی لە بەغدادە، بۆ ئەمەش گەیشتینە ئەنجام”.
جەختیشیکردەوە، “ئێمە پێمانوایە پێویستە شەریک بین لە دەسەڵات و تەنها بەشدارنەبین، بەو شێوەیە متمانەی خەڵک بە حکومەتی هەرێم زیاتردەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share