پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 76 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

پارێزگای هەولێر ئاماری تایبەت بە سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 76 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە، 28 تاوان ئەنجامدراوە لەگەڵ چوار رووداوی هاتوچۆ.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکاریی و جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان، زیاتر لە 76 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە.

دەشڵێت، “ئاماری تاوانەکان لە رۆژانی جەژندا بەم شێوەیە بووە 28 تاوان تۆمارکراوە و سەرجەمیان ئاشکراکراون”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژانی جەژندا، بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەرێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرای شۆفێرەکانەوە چوار رووداوی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سێ رۆژی جەژن تەواوى تیمە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان لە ئەرکدابوون، لەو ماوەیەشدا  پێنج هەزار و 874 هاوڵاتی سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، هەروەها 119 منداڵ لە دایک بووە و 669 نەشتەرگەرىی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی هاوپەیمانیی 19: داوای لابردنی تۆمەتەکانی سەر هاوڵاتیی ئادەم عوسمان دەکەین

تۆڕی هاوپەیمانیی 19 راگەیاندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بەناوی ئادەم عوسمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “داوادەکەین تۆمەتەکانی لاببرێن”. ئەمڕۆ سێشەممە،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share