وەزارەتی کارەبا: پرۆژەی رووناکی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستیان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و، فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە. بەمشێوەیەش، زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی و 544 هەزار هاوبەش، ئێستا سوومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە دوو هەزار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکاندا کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026ـیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە.

باسلەوەشدەکات، “لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share