ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتاییدێت

نمرەی وەرگیراو لەنێوان كۆنمرەی 100 بۆ 91.667دایە

کاتژمێر 12ی ئەمشەو کۆتاییدێت بەو وادەیەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک ماوەی درێژکراوە بۆ خوێندکارانی دیاریکردبوو تاوەکو فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی، ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی 48 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە، کاتژمێر12ی ئەمشەو کۆتایی بەو وادەیە دێت کە وەزارەتەکە دیاریکردبوو.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمساڵ زیاتر لە 57 هەزار خوێندکار بەسەرجەم بەشەکانەوە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی دەرچوون و دەتوانن لە 16 زانکۆدا داواکاری پێشکەشبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share