وەزارەتی بازرگانیی عێراق: هەر تۆنێک گەنم بە 410 هەزار دینار دەفرۆشرێتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر تۆنێک گەنم بە 410 هەزار دینار بە ئاشە تایبەتەکان دەفرۆشرێتەوە.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆ هەر تۆنێک گەنم 410 هەزار دینار دیاریکراوە، کە بەو نرخە گەنمی ناوخۆ بە ئاشە تایبەتەکان بفرۆشرێتەوە، بنەمای ئەم نرخەش بۆرسەی جیهانییە.

 ئەمەش پاش ئەوەدێت، بڕیاردرابوو فرۆشتنەوەی گەنمی ناوخۆ بە ئاشە تایبەتەکان، بەهەمان نرخی ساڵی پێشوو بێت، کە بڕی 410 هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک، بۆ دیاریکردنی ئەم نرخەش پشت بە میکانیزمی دیاریکردنی نرخی گەنم بەستراوە لە جیهانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

لە مانگی رابردوودا 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی…
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share