کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، دەکاتەوە.
ئەپیکور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، دەکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بازرگانێکی دیاریکراوی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان نەوتەکە دەفرۆشێت و شایستەی کۆمپانیاکان لە هەژماری (ئێسکرۆ)ـی تایبەت بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت، بەم شێوەیە پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان زامن دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەپیکور، “وەزارەتی دارایی عێراق 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت، دەداتە کۆمپانیاکان؛ ئەوەش بەپێی یاسای بودجە”.