جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە ئاشکرایدەکات، وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغداد لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن.
فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “وەفدی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، لەسەر ئەو پێشمەرگانەی کە لە ساڵی 2025ەوە خانەنشین دەبن”.
وتیشی، “جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دەبێتە هۆی ئەوەی مووچەی هەزاران پلەدار کەمببێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە لە داهاتی ناوخۆ قەرەبوو بکرێنەوە”.