بە تۆمەتی دزینی حەوت ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی حەوت ئۆتۆمبێل لە رابردوودا.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هێزەکانمان دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی حەوت ئۆتۆمبێل لە رابردوودا، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشینەی دزینی ئۆتۆمبێلی براکەی هەبووە.”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و ماوەیەکی بووە لە زیندان ئازادبوون”.

ئاشکراشی کرد، “توانراوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکاندا بگیرێت و رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە”.

بە وتەی هۆگر عەزیز لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 32 ئۆتۆمبێل دزراون لەو ژمارەیەش دەست بەسەر 30 ئۆتۆمبێلیاندا گیراوە و رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و دووانەکەی دیکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان: بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەین

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان پێشبینی دەکات بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن و دەڵێت، “ئامادەکاری…
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دزیان لە فرۆشگایەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.…
Total
0
Share