وادەی راگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت و ناوەکان رادەگەیەندرێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کۆتاییهاتووە، زیاتر لە 80 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا وردبینیکردن لە ناوەکاندا بەردەوامە، ئەوانەی کەموکورتی یان هەڵە لە ناوەکانیاندا هەیە بۆیان نێردراوەتەوە تا چاکی بکەن”.

ئاشکراشیکرد، “لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت، ئەگەر رێژەکە هەر وەک ساڵی رابردوو وابێت شەش هەزار و 120 کەس ناویان بۆ رێورەسمی حەجی ساڵی داهاتوو دەردەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share