وەزیری پەروەردە: داوامان لە بەغداد کردووە زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمیش بگرێتەوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

پاش ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا 150 هەزار دینار بۆ سەر دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران زیادبکرێت و بڕیارەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، داواکراوە کە ئەو زیادکردنە هەرێمیش بگرێتەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “زیادکردنی 150 هەزار دینار بۆ سەر دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە عێراق بە یاسا ئەنجامدراوە، پەرلەمانتارانی هەرێمیش داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە دەرماڵەکە هەرێمیش بگرێتەوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی بەغدادین”.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە نووسراوێکدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان کرد، کە لە ماوەی 72 کاتژمێردا لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیان بۆ بەرزبکەنەوە کە زیادکردنەکە دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران

  حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا دەدات، ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە…
Total
0
Share