دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رازەمەندبووە بە پرۆژە 22 خاڵییەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ” لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ناتانیاهۆ قسەمان دەربارەی ئاشتی کرد لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەک تەنیا راگرتنی جەنگ لە غەززە”.
وتیشی، “سوپاسی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و هاوپەیمانەکانمان لە ئەوروپا دەکەم، کە وڵامدەرەوەی داواکارییەکانمان بوون و یارمەتیدەربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سوپاسی ناتانیاهۆ دەکەم بۆ رازیبوون بە پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.