بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و 11 یاسا و پرۆژە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بەشێک لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی تەندروستیی دەروونی، رێکخستنی وزەی نوێبووەوە، هەمواری یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانیی و مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەدرێت.
بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژە یاسای رێکخستنی سەندیکا کرێکاری و فەرمانبەران و پیشەگەرەکان بدرێت.
