عەلی عەلاق: بانكی دیجیتاڵی هەنگاوێكی گرنگە

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بواری بانكیدا هیچ رێگایەكمان لەبەردەمدا نییە جگە لە پەیڕەوكردنی شێوازی دیجیتاڵی و دەشڵێت، “دەبێت بانكی ناوەندیی عێراق بەرەو ئەو سیستمە دیجیتاڵییە نوێیە بڕوات كە ئاسانكاریی زۆر لە كەرتی بانكیدا دروستدەكات.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە رێگای ئەو سیستمی دیجیتاڵییەوە ئاسانتر دەستمان بە دراوی بیانی دەگات و سیستمی دیجیتاڵی پڕۆسەی حەواڵە زۆرئاسان و خێرا و پارێزراو دەكات و زۆر گرنگیشە لە دراوی كاشەوە بەرەو ژمارە و دیجیتاڵی بڕۆین.

راشیگەیاند، هەوڵدەدەین خۆمان لەگەڵ سیستمی دیجیتاڵی بانكی بگونجێنین و ئابوریی كاش زۆر كۆنە و سەردەمی بەسەرچووە و بانكی دیجیتاڵی هەنگاوێكی گرنگە.

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سیستمی دیجیتاڵی خێرا و وردە و زۆر ئاسانكاری لە كەرتی بانكیدا دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

كاروان یاروەیس: هێڵی شەمەندەفەرەكەی عێراق تا كانی گۆمە لە سلێمانی دەڕوات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share