سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی.

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە پەنجا تۆن بەرەو خوارە (رەسیدەکانیان)، لە موستەنەدی ژمارە 1 بۆ موستەنەدی ژمارە 113، سبەی سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

داواشدەکات، ئەو جوتیارانەی پشتگیرییەکانیان لە سەروو پەنجا تۆنەوەیە، “سەردانمان نەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری…
Total
0
Share