ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەی مووچەی مانگی حەوت خەرجدەکرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی، مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت؛ ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.
وتیشی، لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوت کرا و بەردەوامیدان بەم رێککەوتنە، زامنی مووچەی مانگەکانی دیکەش دەکات.