هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری بەدیاریکراوی لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کفری بە هۆی کارکردن لە دەروازەکەدا دادەخرێت”.
باس لەوەشدەکات، “ئاگادارتان دەکەینەوە ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی هاتن بۆ کەلار، تکایە لەسەرخۆ و بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاوەکو لە رووداوی هاتوچۆ بەدووربن”.