ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچە گرەنتی کراوە.
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق بەربەستی بەردەم مووچەی مووچەخۆران لابرا و ئێستا هەرێم 120 ملیاردینارەکەی بۆ بەغداد ناردووە و دەبێت لەم رۆژانەدا مووچەی مانگی حەوت بنێردرێت.
وتیشی، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گرەنتی کراوە و هیچ کێشەیەک لەئارادا نییە”.
باسی لەوەشکرد، “ئەگەر ساڵی داهاتووش بودجە نەبێت، بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان خەرجکردنی مووچە هەر بەم رێکارانەی ئەمساڵ دەبێت”.