پیکاب لە منداڵێک دەدات و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویدا و منداڵێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگادارکراینەوە لەلایەن رێپێدراوی هاتوچۆ (زێدان حارس بایز) لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری شێلان، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، تۆیۆتا هایلۆکس لە سەنتەری شاری سۆران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی سۆران داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share