زانکۆی سلێمانی: هێڵی خێرای پاس لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ سلێمانی پاڵاس دادەنرێت

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرۆپۆزەڵی پرۆژەی هێڵی خێرای پاس لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ سلێمانی پاڵاس، لەلایەن تیمێكی فینلەندییەوە گەڵاڵەدەكرێت.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەفدێكی فینلەندی سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد و لەگەڵ تیمی راوێژكاری لە كۆلێژی ئەندازیاری كۆبووەوە، ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆكردن بوو لەبارەی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵێک بۆ دروستكردنی هێڵێكی خێرای پاس، لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ سلێمانی پاڵاس.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگی پرۆژەكە لەوەدایە، كە هۆکارێک دەبێت بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی شەقامەكان، بەتایبەت لە ئێستادا خەڵک زۆر پشت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبەستێت و گواستنەوەی گشتیی زۆر كەمە، ئەوەشی کە هەیە لەئاستێکدا نییە خەڵک بتوانێت بەكاریبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، سەرەتا دەیانەوێت وەكو نموونەیەک راستەشەقامی زانكۆی سلێمانی بۆ سلێمانی پاڵاس وەربگرن، چونکە زانكۆی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر خوێندكاری هەیە، هێڵەكەش لەناو سەنتەری شارەوە دێت بەرەو زانكۆ، تا رادەیەک مەودایەكی دوورە، بۆیە دەیانەوێت لێکۆڵینەوەیەکی وردی ئەو هێڵە بكەن، تاوەکو بزانن خەڵکی تا چەند بەكاریدەهێنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share