وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار وەک کرێی بەرهەمهێنان بۆ کۆمپانیاکان دیاریکراوە و جەختیشیکردەوە، “شێوازی پارەدان بە کۆمپانیاکان بە کاش نابێت”.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامبێت لە رادەستکردنی نەوت، بەوەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت و مانگانە رەوانە دەکرێت.
وتیشی، “لە فیشخابوور نەوتی هەرێم وەردەگرین و لە رێگەی تورکیاوە هەناردەدەکرێت”.