کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویییە سنوورییەکان و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێت.

دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ :35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share