گرێبەستەکانی وزە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و پرسی گرێبەستەکانی وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تاوتوێبکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەرپەرشتیی واژووکردنی دوو رێککەوتنی وزەی بە بەهای زیاتر لە 110 ملیار دۆلار کرد لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی.

دواتر وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو جۆرە مامەڵەیەی بە نادەستووری و پێشێلکردنی یاسا بەرکارەکان ناوبرد.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە و ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کراون، دەبنە بەربەستێکی دیکەی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: ئەو شۆفێرانەی لە کاتی قەرەباڵغیدا لای ڕاست یان چەپی شەقام بەکاردەهێنن سزا دەدرێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی، بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک پۆلیسێکی هاتوچۆ دابنێین. بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم تەنها لە باج و رسوومات و گومرگ و سزاکان مانگانە 313 ملیار دینار داهاتی هەیە

ئەندامێکی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “بەپێی راپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق، حکومەتی هەرێم تەنها لەباج…
Total
0
Share