زانكۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا وێبسایتی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی کاراکرد و لەرێگایەوە خوێندکاران دەتوانن ناوی خۆیان بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان تۆماربکەن.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، ” لە ئەمڕۆ سێشەممەوە ماڵپەڕی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و نێودەوڵەتییەکان)، تا رۆژى 30 ی ئەیلولی 2025 کارا دەبێت لەو ماوەیەدا دەرچووان ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).

ئاشکراشیکرد، لە رێگەى رێکارێکى تازەدا دەرچووان کاتێک دەیانەوێت فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە پێویستە یەک ژمارە مۆبایل داخڵبکەن و پاشان کۆدى OTP لە رێگەى کورتە نامەوە بەدەست دەگات، زۆر گرنگە دەرچووان ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بەکاربهێنن و بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارە تەلەفۆنێکى دیکە بەکاربهێنێت لە رووى یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.

جەختیشیکردەوە، بریاردراوە بە دابینکردنى 400 کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ خوێندکارانی دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى 400 کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆژى داهاتوو لە رێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن لە داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەیتەوە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share