ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان هەرێم و بەغداد نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی ئاشکرایکرد، رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان، کە تێیدا حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ دەکات، کاریگەریی راستەخۆی لەسەر کەرتی وزە و بەتایبەت نەوت بووە، بەهۆی رێککەوتنەکەوە ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 0.42% دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێکی دیکەی ناجێگیرییەکانی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو، دەگەڕێتەوە بۆ گرژییە جیۆ-سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و روسیا، هەروەها نیگەرانییەکان لەبارەی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا، خواستیان لەسەر نەوت کەمکردووەتەوە.