سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیرۆڵ رەوانەی بەغداد دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، 95%ی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوبووە و هەفتەی داهاتوو بە سیستمی پەیرۆڵ رەوانەی بەغداد دەکرێت، هاوکات وەفدێکی هەرێمیش بۆ وردبینیکردنی لیستەکە سەردانی بەغداد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکە ژمێریارییەکان زۆرینەی کارەکانیان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول تەواوکردووە، تەنها چەند کارێکی کەم ماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواودەکرێت.