جەمال کۆچەر: نابێت پێش تەمەنی 60 ساڵی مامەڵەی خانەنشینی بکرێت

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدانی مامەڵەی خانەنشینی پێش تەمەنی 60 ساڵی نایاساییە و نابێت ئەنجامبدرێت.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، بەپێی یاسا لە عێراق تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵییەوە دەستپێدەکات، واتە بە رۆژ و مانگ و ساڵ کەسەکە ئەو تەمەنەی تەواوکردبێت، هەر لایەنێک یان دامەزراوەیەک پێش ئەو تەمەنە بانگەشەی خانەنشینی بکات یاخود دەست بە مامەڵەکانیان بکات، کارێکی نایاساییە و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک لە دامەزراوەکاندا لێکدانەوەی جیاواز بۆ یاسای خانەنشینی دەکرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جۆرێک لە سەرلێشێواوی دروستبکات.

جەختیشیکردەوە، بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە و خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکرێت بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەران پارێزراوبێت و دامەزراوەکانیش لە کاری نایاسایی بپارێزرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share