رۆیتەرز: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دەست بە رێکارە تەکنیکییەکان دەکرێت و لە 48  کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەست بە رێکارە تەکنیکییەکان دەکەن وەک ئامادەکردنی بۆرییەکان و پێشبینیدەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، کە دانوستانەکانی دۆسیەی نەوتی هەرێم لەژێر گوشاری واشنتن بووە و ئەمریکا داوای لە لایەنەکان کردووە بگەنە رێککەوتنێک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share