مافی مرۆڤ لە عێراق: لە ساڵی ڕابردوودا خۆکوشتن بەرزبووەتەوە بۆ 644 حاڵەت

ئەندامێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی کوشتن لە عێراق لە ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ 644 حاڵەت، ئەمەش بە ئاماژەیەکی مەتریسدار بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتی خۆکوشتن ناودەبات.

فازل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “کۆمسیۆن ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی خۆکوشتن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا لە ساڵی 2020دا و حاڵەتەکان بەپێی ئامارەکانمان 644 حاڵەتی خۆکوشتن بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەغداد زۆرترین حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمارکراوە لە ساڵی ڕابردوودا بە 139 حاڵەت، دوای ئەویش پارێزگای بەسرە بە 86 حاڵەت، زیقار لە پلەی سێیەمدایە بە 80 حاڵەت و نەینەوا چوارەم پارێزگایە بە 69 حاڵەتی خۆکوشتن.

بەپێی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ڕەگەزی نێر زۆرترینە بە 368 حاڵەت و ڕەگەزی مێ 276 حاڵەت بووە لە ساڵی ڕابردوودا.

باسی لەوەشکردووە کە  319 حاڵەتیان لەڕێگەی خۆ خنکاندنەوە بووە بەبەکارهێنانی پەت، 159 حاڵەتیان بە ڕێگەی چەک بووە، 122 حاڵەتیان بەڕێگەی خۆسوتاندن بووە،20 حاڵەت لەڕێگەی مادە ژەهراوییە بکوژەکانەوە بووە،هەشت حاڵەت بەڕێگەی خۆ خنکاندن بە ئاو بووە، شەش حاڵەتیان بەڕێگەی خۆهەڵدان لەشوێنی بەرزەوەبووە، سێ حاڵەتی بڕینی دەمار و دوو حاڵەتی خۆ لەکارەبادان.

لەبارەی هۆکارەکانی پشت حاڵەتەکانی خۆکوشتنەوە ڕایگەیاندووە، هۆکارەکان جیاوازبوون لەنێوان هۆکارە کۆمەڵایەتی، دەروونی و هۆکارە ئابورییەکان، هەروەها هۆکارەکانی هەژاری، جەنگ و نەبوونی مافە سەرەتاییەکانی ژیان.

داواش لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێوشوێنی پێویست و خێرا بگرێتەبەر بەمەبەستی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی هۆکارەکانی ژیان بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن.

بابەتی پێشتر

ترەمپ بۆ یەكەمجار لەپاش جێهێشتنی كۆشكی سپی سەردانی نیویۆركی كرد

بابەتی دواتر

وێنە.. تا ئێستا ناسنامەی ڕوفاتێکی دۆزراوە لە هەڵەبجە دیار نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: کۆنترۆڵی توندمان هەیە بەسەر بازاڕدا و ناهێڵین بۆ مانگی رەمەزان نرخ گران بکرێت

وەزارەتی بازرگانی پلانێکی بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراکی راگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، دووپاتیشیکردەوە، کۆنتڕۆڵی…
Total
0
Share