جووتیارە کوردەکانی سنووری خانەقین زەوییەکانیان وەردەگرنەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند، جووتیارە کودەکان دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە.

شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند، بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دیالە جووتیارانی کوردی سنووری ( خانەقین، جەلەولا، قەرەتەپە، جەبارە و مەندەلی) دەتوانن زەوییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.

وتیشی، بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان ئەو جووتیارانە دەتوانن سەردانی کشتوکاڵی خانەقین بکەن و بۆ هەر پرسیار و بەدواداچوونێکی یاساییش دەتوانن سەردانی قائیمقامیەتی خانەقین بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share