لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی هامڵتۆن رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا تاکسی و نیسان پاتڕۆل لەسەر رێگەی هامڵتۆن، نزیک بازگەی ناوپردان روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share