قائیمقامیەتی شارباژێڕ: تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەک دادەخرێت

قائیمقامیەتی شارباژێڕ بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاریی بۆ شۆستە و شەقامەكانی، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند کاتژمیرێک دادەخرێت.

 قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە بەمەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاریی شۆستە و شەقامی ناو تونێلی پێشرەو، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلەکە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنەکە لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار شەو، لە کاتژمێر 11 شەو بۆ 6ی بەیانی تونێلەکە، بەردەوامدەبێت و تونێلەکە لەو ماوەیەدا دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share