پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، لیژنەیەک راسپێردرابوو لێکۆڵێنەوە لە ئاگرەکەی هەڵەبجە بکات و زیانەکان بخەمڵێنێت، لەئێستادا لیژنەکە کارەکانی بەکۆتا هاتووە و راپۆرتی خۆی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.
وتیشی، بەڵێنێکی سەرەتایمان پێدراوە کە زیانلێکەوتووان قەرەبووبکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوودا لە رێگەی هەوڵێکی بەکۆمەڵەوە هەوڵدەدرێت ئەو ناوچانەی کە سووتاون و زیانیان بەرکەوتووە سەوز بکرێنەوە.